تشرینی دووه‌م 19, 2023 14:26 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپی: هێشتا هیچ ڕێککەتنێک لەنێوان ئیسرائیل وحەماس ئەنجام نەدراوە

لەحالێکدا کە ڕۆژنامەی "واشینتۆن پوست" لەڕێککەوتن بە نێونجیگەری قەتەرلەنێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی بۆ دامەزرانی ئاگربڕی کاتیی لە غەززە وئازادکرانی دێلەکان هەواڵی داوە، وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی شەممە وتی تلاڤێڤ وحەماس هێشتا بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون

" ئادرین واتسون" وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی کۆشکی سپی شەوی شەممە بە کاتیی خۆجیی وتی تلاڤێڤ وحەماس هێشتا لەسەر ئاگربڕی کاتیی بە  ڕێککەوتن نەگەیشتوون . وتیشی: ئەمریکا درێژە ئەدات بە کاری خۆی بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان دوو لایەن. کاربەدەستێکی تری ئەمریکیی پشت ڕاستی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نەدراوە. ئەمەلەحاڵێکدا یە کە چەند ساعەت بەرلەم قسانە ، ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشنتۆن پوست" ڕاپۆرتی دابوو ڕێککەوتنێک بە نێونجیگەری قەتەر لەنێوان حەماس وئیسرائیل بۆئاگربڕی پێنج ڕۆژە لەباتی ئازادکردنی پەنجا یان ژمارەیەکی زۆرتر" بارمتە " بەرهەم هاتووە.

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە لەحەوتەمین حەفتەی خۆیدایە وهەتا ئێستاکە بەپیی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی ئەم ناوچە، بووەتە هۆی شەهید بوونی ١٢هەزارو٣٠٠ کەس کە ٥هەزاریان منداڵن .

هێزەکانی خۆڕاگری دوابەدوای ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لەبەرواری حەوتەمی ئۆکتۆبرتوانیان ٢٤٠ کەس لە سەرزەویە داگیرکراوەکان یەخسیر بکەن .

 

سەرپەیڤ