تشرینی دووه‌م 19, 2023 14:44 Asia/Tehran
  • قەتەر: بەردەوامکرانی بۆردمانەکان، کارەساتی مرۆڤی لەغەززە تەشەنا دەدات

هەماهەنگ کەری ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی کۆشکی سپیی لەکاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا وباکووری ئافریقا لەسەفەرێکدا بۆقەتەر لەگەڵ سەرۆک وەزیران ووەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیداروچاوپێکەوتنی کرد ولەبارەی گۆڕانکاریەکانی غەززە وتووێژی کرد.

"برت مەک گۆرگ" هەماهەنگ کەری ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی کۆشکی سپی لەکاروباری ئاسیا دوێنێ شەممە لە دۆحە لەگەڵ" محەممەد بن عەبدەلڕەحمان بن جاسم ئالی سانی" سەرۆک وەزیرووەزیری دەرەوەی قەتەر دیدارووچاوپێکەوتنی کرد.دوولایەن لەم دیدارەدا دەستیان دایە لێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی کەرتی غەززە وسەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین . هەروەها ئالی سانی لەم دیداروچاوپێکەوتنە دا لەسەر پێویستی زۆرکردنی هەوڵ وتەقالای دیپلۆماتێکی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بۆ دەسڕاگەیشتن بە دامەزرانی خێرای ئاگربڕوکردنەوەی هەمیشەیی تێپەڕگەی ڕەفەح بەمەبەستی دەستەبەرکردنی هاتنی کاروانی یارمەتیە مرۆڤدوستانەکان بۆ غەززە پیداگری کرد.

 

 

سەرپەیڤ