حەماس: دەستبەسەرداگیرانی گەمیی زایۆنی سەرکەوتنێکە بۆ خوێنە ڕژاوەکانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423043-حەماس_دەستبەسەرداگیرانی_گەمیی_زایۆنی_سەرکەوتنێکە_بۆ_خوێنە_ڕژاوەکانی_غەززە
کاربەدەستێکی حەماس وتی: دەستبەسەرداگیرانی گەمییەکی زایۆنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە، ڕووداو و گۆڕانکارییەکی تایبەتە و هەروەها سەرکەوتنێکە بۆ ئەو خوێنانەی کە لە غەززە ڕژاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2023 08:10 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی حەماس وتی: دەستبەسەرداگیرانی گەمییەکی زایۆنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە، ڕووداو و گۆڕانکارییەکی تایبەتە و هەروەها سەرکەوتنێکە بۆ ئەو خوێنانەی کە لە غەززە ڕژاوە.

"سامی ئەبووزەهری" لە سەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگیرانی گەمییەکی زایۆنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە، وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ باجی ئەو خوێنانەی بدەنەوە کە لە غەززە ڕژاوە. 

ئەم ئەندامەی حەماس ڕایگەیاند: ئەم کردەوەیەی یەمەنییەکان دەبێ ببێتە سەرچەشن بۆ هەموو ئۆمەتی ئیسلامی لە هەر ناوچەیەکی جیهاندا و هەنگاوگەلێکی لەو چەشنە هەڵگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی.

ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) هێزی دەریایی یەمەن لە دەریای سووردا دەستی گرت بە سەر گەمییەکی زایۆنی و هەر پەنجا و دوو ستافی ئەم گەمییەیشی قۆڵبەست کرد.