تشرینی دووه‌م 22, 2023 15:00 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی بۆ بۆدومانی نەخۆشخانەی ئەندونیزیا، تانک و کەرەستە جەنگییەکانی لە دەوروبەری ئەم نەخۆشخانەیە سەقامگیر کردووە.

ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە وتی: دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندونیزیایی پەرەی سەندووە و ئەم ڕژێمە خەریکی ساختەکردن و چەواشەکارییە بۆ سەلماندنی بانگەشە درۆ و دەلەسەکانی. ئەشرەف قەدرە وتیشی: چوارسەد بریندار، دووهەزار ئاوارە و دووسەد کادری پزشکی و دەرمان لە نەخۆشخانەی ئەندونیزیادان.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاند لە ئەنجامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندونیزیا لە باکووری کەرتی غەززە، دوازدە کەس شەهید بوون و دەیان فەلەستینیش بریندار بوون.

حکومەتی ئەندونیزیا بە شەرمەزار کردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەندونیزیا لە غەززە ، ئەو پەلامارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان زانی.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها تیمێکی هەواڵی کەناڵی ئەلمەیادینیان لە باشووی لوبنان بۆردومان کرد و لەو بۆردومانەدا خاتوو "فەرەح عومەر" پەیامنێر و "ربیع المعماری" وێنەهەڵگری ئەم کەناڵی شەهید بوون. "ئایات خزوورە" پەیامنێری ژنی فەلەستینیش دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ماڵ و بنەماڵەکەی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە کەرتی غەززە، شەهید بوو. شایانی باسە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا ٦٣ پەیامنێر لە پەلامارەکانی هێزی داگیرکەری زایۆنیدا کوژراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆیش ناوچە شاخاوییەکانی "حەلتا"ـیان لە باشووری شارۆچکەی "کەفەر شووبا" و دەڤەری شارۆچکەکانی "عەیتاشەعب"، "ڕەمیش"، "تەیر حەرفە" و "مەجدەل زۆن" بۆردومان کرد.دەڤەری دوو شارۆچکەی یاروون و عیتروون لە باشووری لوبنانیش وەبەر پەلاماری تۆپخانەی ڕژێمی داگیرکەر کەوتووە. حیزبوڵلای لوبنانیش ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ خەباتکارانی خۆڕاگری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئیسراییلیان لە باڵاخانەیەکدا لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی مەتلە لە  باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کوتاوە.

ناوەندی دیلە فەلەستینییەکانیش ڕایگەیاندووە ؛ هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دەستیان داوەتە گرتنی ٤٠ فەلەستینی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوادا کە ژمارێکیان ئەو دیلانەی بوون پێشتر لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمی ئازاد کرابوون.

شەڕی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و جەنایەتکارانی زایۆنی لە کاتێکدا پێی ناوەتە چل و هەشتەمین ڕۆژی خۆیەوە کە بۆردومان کرانی ناوچە ئاوەدانەکان، نەخۆشخانەکان و خوێندنگەکانی غەززە هەر بەردەوامە. ناوەندی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە زیاتر لە ١٣٣٣٨ کەس و ژماری بریندارانیش سنووری ٣١ هەزار کەسی  تێپەراندووە. 

سەرپەیڤ