زیاد نەخالە: لە داهاتوودا دوژمن ناچار بە ئازادکردنی سەرجەم بەدیلگیراوەکانمان دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423146-زیاد_نەخالە_لە_داهاتوودا_دوژمن_ناچار_بە_ئازادکردنی_سەرجەم_بەدیلگیراوەکانمان_دەکەین
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە بێتوو شکستی دوژمن لە گۆڕەپانی شەر نەبوایە دوژمن ڕازی نەدەبوو بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕی شەڕەکەی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2023 15:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە بێتوو شکستی دوژمن لە گۆڕەپانی شەر نەبوایە دوژمن ڕازی نەدەبوو بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕی شەڕەکەی غەززە.

زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەبێ ئازادکرانی سەرجەم بەدیلگیراوە فەلەستینیەکان ئەفسەرو سەربازەکانی زایونیستی گیراو لەلایەن خۆڕاگریەوە ئازاد ناکرێن.

زیاد نەخالە وتی: لە داهاتوودا بەشێوەیەکی بەربڵاو دوژمن ناچاردەکەین بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی گیراوو دەست بەسەرکراوەکان، کە ئازادی سەرجەم گیراوەکانمان لەخۆ بگرێ.

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هاوکات ڕاشیگەیاند کە دلێری و ئازایەتی خەڵکی فەلەستین مایەی شانازی و سەربەرزیەو ڕازی بوونی دوژمنی زایونی بە ئاگربڕداننانی ڕاشکاوی ئەو ڕژیمەیە بە شکست خواردنی لە گۆڕەپانی شەڕو ئەگە ژیانی ئەو ڕژیمە لە گۆڕەپانی شەر نەبوایە هیچ کات ڕازی بە ئاگربڕ گۆڕینەوەی گیراوەکان نەدەبوو.