پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر فەلەستینییەکانی نزیکی بەندیخانەی عوفەر
ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە هێزی زایۆنی پەلاماری ئەو فەلەستینییانەیان داوە کە بۆ پێشوازی لە دیلە فەلەستینییەکان خۆیان گەیاندبوویە نزیکی بەندیخانەی عوفەر.
هێزی تیرۆریستی زایۆنی پەلاماری ئەو فەلەستینییانەیان داوە کە بۆ پێشوازی لە دیلە فەلەستینییەکان خۆیان گەیاندبوویە نزیکی بەندیخانەی عوفەر هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ڕامەڵڵا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزی داگیرکەر تەقەیان کرد لە فەلەستینییەکانی نزیکی بەندیخانەی عوفەر و گازی فرمێسکهێنیان پێدا پژاندن. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین رایگەیاند؛ فەلەستینییەک بە زەبری گوللەی هێزی سەربازیی زایۆنی لە نزیکی بەندیخانەی عوفەر بریندار بووە.بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان؛ یەکینەکانی قەسام پرۆسەی ڕادەست کردنی دووەم دەستەی زایۆنییەکان بە خاچی سووری دەست پێکردووە و ڕایگەیاندووە کە وەکوو بەشێک لە بڕگەکانی ئاگربڕی کاتی، سێزدە ئیسراییلی و حەوت شاروومەندی بیانیمان رادەستی خاچی سوور کردووە. ژێدەرە خۆجێیەکانیش ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی زایۆنیش سی و نۆ دیلی فەلەستینی ئازاد کردووە.