قسەکانی شارەوانی غەززە سەبارەت بە دۆخی شیواوی سەرانسەری کەرتی غەززە
شارەوانی غەزە ڕایگەیاند کە کێشەو کەموکووڕی لە سەرانسەری کەرتی غەززە هەروا لە بەرزترین ئاسی خۆی دایەو ئێمە بەرادەی پێویست سووتەمەنیمان وەرنەگرتوە.
شارەوانی غەززە لەمیانەی وتووێژێک ڕایگەیاند کە خوازیاری ئەوەین هەر ئەمڕۆ سووتەمەنی بگەیەندرێتە کەرتی غەززەو نەکەوێتە بەیانی.
ناوبراو وتی کە داگیرکەرەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم گەیاندنی سووتەمەنی بەو کەرتە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستمان بەوەیە کە شەقامەکان بکرێنەوەو ئەوەش پێویستە بە سووتەمەنی هەیە، ژومارەیەکی کەمی لۆری هەڵگری یارمەتی گەیشتۆتە غەززە، هەربۆیە چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە هەر ئەمڕۆ دووسەد لۆری یارمەتی بگاتە ئەو کەرتە، چونکە نزیکەی حەوسەد هەزار کەس لە خەڵکی غەززەو باکووری ئەو کەرتە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیەو دەبێ سووتەمەنی و ئاوو خواردن و کارەبایان پێ بگا.
شارەوانی غەززە وتیشی کە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانهەەوێ بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە تەل هەوا تەقەیان لێ دەکرێ و ڕژیمی زایونیستی مۆڵەت نادا کە خەڵک بگەڕینەوە بۆ ماڵەکانیان و سانسۆڕی ڕاگەیاندن و میدیایش لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بەتایبەت لە باکوری غەززە هەروا بەردەوامە.