تشرینی دووه‌م 30, 2023 09:00 Asia/Tehran

لەکاتیکدا کە هەوڵ بۆ دڕیژکرانەوەی ماوەی ئاگربڕو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان بۆجاری سێهەم و لەدوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی تا کۆتایی ئەمشۆ درێژکراوەتەوە، چەکدارە زایونیستەکان هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەسەر ناوچە سڤیلنشین و نەخۆشخانەکانی جنین ، خەریکی دڕێژەدانن بە شیوازی قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین لە غەززە ئەمجارەیان لە لێواری ڕۆژئاوا.

لەدوای چلوهەشت ڕۆژ تێ پەڕین بەسەر قەڵاچۆی بەردەوام و بەڕێوەبردنی جۆرەها لە دڕندەکاری لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوە لە غەزە دواجار ئەو ڕژیمە لەژێر تەوژمی بیروڕای گشتی و بەبێ وەدەستهێنانی هیچ کام لە ئامانجەکانیبەناچار ملی دا بەئاگربڕی کای و سەرەڕای وەفادارنەبوونی ئەو ڕژیمە بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕەکە و پێشێلی چەندجارەی هەواڵەکان ڕادەگەیەنن کە هەوڵێکی دیکەی نێوبژیوانەکان لەئارادایە بۆ درێژکرانەوەی ماوەی ئەو ئاگربڕە بۆماوە دە ڕۆژی دیکە لە غەززە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاندوە کە شاری جنین کەوتۆتە بەردەم توندترین شاڵاوی داگیرکەرانی زایونیست.

لەهەڵمەتەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر ئەو دەڤەرە سەد زرێپۆش و حەوت لۆدێرو زۆرتر لە هەزارو سەد زایونیست بەشداریان کردوە.

سەرجەم نەخۆشخانەکان گەمارۆ دراون و مۆڵەتی چارەسەری بریندارەکانیش نادرێ و تەنانەت چەند برینداریشیان لەنێو ئامبوڵانسەکانەوە ڕفاندوەو لەگەڵ خۆیان بردویانن.

سەرپەیڤ