کانونی یه‌که‌م 03, 2023 13:30 Asia/Tehran

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند زیاتر لە شەش هەزار و پێنسەد فەلەستینی لە دەسپێکی باهۆزی ئەقساوە لە غەززە لە ژێر داروپەردووی ماڵ و بینا ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە هەروەها ژماری شەهیدان لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر غەززەی بە پازدە هەزار کەس لەوان شەش هەزار  و سەد و پەنجا منداڵ و زیاتر لە چوار هەزار ژن ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ زیاتر لە ٣٧ هەزار کەسیش لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بریندار بوونە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی رابردوو (هەینی) و لە یەکەم ڕۆژی کۆتایی هاتنی ئاگربڕ لە غەززە ، پەلاماری هەمەلایەنەی خۆی بۆ سەر شاروومەندانی ئەم کەرتەی دەست پێ کردۆتەوە و زیاتر لە ١٨٠ فەلەستینی شەهید کردووە. 

سەرپەیڤ