کانونی یه‌که‌م 05, 2023 11:00 Asia/Tehran

هێزی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەری زایونی پاش بۆردومان کردنی دەرکەی چوونەناوەوەی نەخۆشخانی "کەماڵ عدوان" کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان فەلەستینی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆیش دەستی دایە بۆردومان کردنی دەڤەری نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی و ناوچە مەدەنییەکانی دیکە.

سوپای داگیرکەری زایۆنی بەردەوامە لە دەسدرێژییەکانی بۆ سەر غەززە و لە ماوەی چەن کاتژمێری رابردوودا دەستی داوەتە بۆردومانی چەن گەڕەکی پڕحەشیمەت ، لەوان نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوانی خستۆتە ژێر بۆدومانێکی قورسەوە کە ئەو بۆردومانە شەهید و بریندار بوونی سەدان فەلەستینی لێکەوتۆتەوە.

هاوکات لە بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی غەززەدا، سێ کەس لە هێزەکانی بەرگریکاری مەدەنی شەهید و ژمارێکی زیاتریشیان بریندار بوون.

لە پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر ماڵێک لە ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە سێ کەس شەهید بوون و ژمارێکیش بێ سەر و شوێن و هەروەها لە بۆردومانەکەی شارۆچکەی ئەلقەرارە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس دوو کەس شەهید و بریندار بوون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەران دەستان دایە کوتانی مزگەوتی ئەعزەم کە لە ناوەڕاستی خان یونسدا هەڵکەوتووە.

ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکانیش باس لەوە دەکات کە سوپای داگیرکەری زایۆنی ماڵێکی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح بۆردومان کرد کە شەهید بوونی هەشت کەس و بریندار بوونی ژمارێکی زیاتری لێکەوتەوە.

جگە لەوە داگیرکەران دەستیان دایە بۆردومان کردنی ماڵێک لە ئۆردوگای جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە. 

سەرپەیڤ