کانونی یه‌که‌م 05, 2023 14:30 Asia/Tehran

وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەڵێنی دا کە سەعاتەکانی داهاتوو هەواڵی دڵخۆشکەر بەدوای خۆیدا دێنێت و سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەکشێتەوە.

مصعب البریم جەختی لەوە کردەوە کە شەوی دووشەممە پڕتوندوتیژیترین و دژوارترین شەو بوو بۆ غەززە و هەروەها بۆ هێزە داگیرکەرەکانی میحوەرە جیاوازەکانی کەرتی غەززە. ئەم بەرپرسە باڵایەی جەهادی ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا: ئیرادەی نەتەوەی فەلەستین سەرەڕای هەموو تاوان و کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی هەر بەرز و بتەوە و خۆڕاگریییش هەر پاوەجێ و بەهێزە.

البریم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: وڵاتانی عەرەبی کارتی بەهێزیان بە دەستەوەیە کە دەتوانن بەکاری بێنن بۆ ڕاگرتنی کوشتارەکان دژی نەتەوەی فەلەستین.

سەرپەیڤ