وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: کاتژمێرەکانی داهاتوو هەواڵی خۆش دەبیستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423435-وتەبێژی_بزووتنەوەی_جەهادی_ئیسلامی_کاتژمێرەکانی_داهاتوو_هەواڵی_خۆش_دەبیستین
وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەڵێنی دا کە سەعاتەکانی داهاتوو هەواڵی دڵخۆشکەر بەدوای خۆیدا دێنێت و سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەکشێتەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2023 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەڵێنی دا کە سەعاتەکانی داهاتوو هەواڵی دڵخۆشکەر بەدوای خۆیدا دێنێت و سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەکشێتەوە.

مصعب البریم جەختی لەوە کردەوە کە شەوی دووشەممە پڕتوندوتیژیترین و دژوارترین شەو بوو بۆ غەززە و هەروەها بۆ هێزە داگیرکەرەکانی میحوەرە جیاوازەکانی کەرتی غەززە. ئەم بەرپرسە باڵایەی جەهادی ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا: ئیرادەی نەتەوەی فەلەستین سەرەڕای هەموو تاوان و کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی هەر بەرز و بتەوە و خۆڕاگریییش هەر پاوەجێ و بەهێزە.

البریم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: وڵاتانی عەرەبی کارتی بەهێزیان بە دەستەوەیە کە دەتوانن بەکاری بێنن بۆ ڕاگرتنی کوشتارەکان دژی نەتەوەی فەلەستین.