کانونی یه‌که‌م 07, 2023 17:13 Asia/Tehran

میدیاکانی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ باسی لەشکرکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی زایۆنی بۆ سەر شاری تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاواو ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکداریی گەنجانی فەلەستینی دژ بەو هێزاقنەیان کرد.

سوپای زایۆنی بەلایەنی کەمەوە بە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرشی کردە سەر شاری تولکەرم کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردۆن و ئۆردوگای (نورشەمس)یشی گەمارۆ دا.

وەک باسی دەکرێت داگیرکەران لە دەروازەی نەخۆشخانەی "سابیت" لەم ناوچەیەدا جێگیرن و ڕێگری لە ڕۆشتنی ئەمبولانسەکان دەکەن بۆ یارمەتیدانی فەلەستینییە بریندارەکان.

سەربازانی زایۆنی هەروەها ئۆردوگای "نوورشەمس"ی ئەم شارەیان گەمارۆ داوە. هێندێک هەواڵی تێکهەڵچوون لە نێوان خەباتکارانی  فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکان لە دەوروبەری ئەم ئۆردوگایەش بڵاو بووەتەوە و وەک باسی دەکرێت ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان لەو تێکهەڵچوونانەدا دەستبەسەر کراون.

کەناڵی ئەلمەیادینیش باسی  هێرشی فڕۆکەی شەڕکەرو دروونی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنانی کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەران بە دوو مووشەک گەڕەکی (عیتروون)یان کردە ئامانج.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاند: عومەر مەحمود سادق ئەبوبەکر، گەنجی فەلەستینیی تەمەن ١٦ ساڵ، لە شارۆچکەی (یەعبەد) لە باشووری ڕۆژئاوای جەنین بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید بوو.

لیواکانی شەهید عیزەدین قەسامیش ڕایگەیاند کە بۆردومانی (بەئیرسەبەع)یان کردووە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی دژی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە یەکەم بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە خەباتکاران بە موشەکی ڕێنمایی کراو بنکەی سەربازیی "ڕویسات ئەلقەرن"یان لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعای لوبنان کردووەتە ئامانج .

سەرپەیڤ