یدیعوت ئاحارونووت: ٥٠٠٠سەربازی ئیسرائیلی لە دەسپێکرانی شەڕبرینداربوونە
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونووت نووسی کەلەکاتی دەسپێکرانی شەڕ لەغەززە ،زیاتر لە٥٠٠٠سەربازی ئیسرائیلی برینداربوونە کە دووهەزارکەسیان یەکێک لە ئەندامەکانیان لەدەس داوە
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونووت ،چاپی فەلەستینی داگیرکراو ، ئەمڕۆ هەژدەی سەرماوەزلەڕاپۆرتێکدا بە گیڕانەوە لەسەرچاوە سەربازیەئیسرائیلیەکان ، لە برینداربوونی زیاتر لە ٥هەزارسەربازی ئەم ڕژێمە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلەغەززە هەواڵی دا.
بەپێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە ،لەناوئەم ژمارە بریندارە، دووهەزارکەسیان کەم ئەندام وتووشیی نۆقسانی لەئەندامەکانیان بوونە. بەقسەی ژێدەرەسەربازیە زایۆنیەکان، بەشی تەوان بەخشی وەزاڕەتی شەڕی ئەم ڕژێمە ڕۆژانە شەست برینداری نوێ وەردەگرن کە زۆربەیان برینی قوڵیان هەیە .ڕۆژی ڕابردوویش سوپا ڕایگەیاند کە گروبانی پاشەکەوت "کوپی دباش" ٤١ساڵان دانیشتووی "تبریا " لە هێزەکانی تیپی ئەندازیاری وگروبان یەک" ئایال مئیر" لە دانیشتووانی قودسی داگیرکراو ولەهێزەکانی گوردانی ٦٩٩ ، دووکوژراوی نوێ ئیسرائیلن. ڕاگەیندرانی زیانەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیل لە دۆخێکدایە کە ئامارورێژە بەشێوەی تۆزە تۆزە ڕادەگەێندرێت، بەقسەی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل سوپای ئەم ڕژێمە بە نەخۆشخانەکان دەستوری داوە هەتا بەبێ هاوئاهەنگی ئامار وڕێژەی برینداران بڵاو نەکەنەوە.
.