کانونی یه‌که‌م 09, 2023 13:00 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین وتی: دوژمن دەیەوێت یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لە کۆی ۲ ملوێن و ۳۰۰ هەزار هاووڵاتی لە غەززە بگوازێتەوە بۆ ناوچەی ڕەفەح.

مستەفا ئەلبەرغوسی وتی: ڕژێمی زایۆنی تەنیا ڕژێمێکی داگیرکەر، ئاپارتاید یان توندڕەو نییە، بەڵکو ڕژێمێکی فاشییە و تەواوی پێکهاتە زایۆنیستییەکەی بە ئاراستەی فاشییەتدا دەڕوات. تەنانەت نوێنەرانی ڕژێم لە کنێست دا دەڵێن: نەک تەنیا خەڵکی غەززە بەڵکو هەموو دانیشتووانی کەرتی ڕۆژئاوا دەبێ کۆچ پێ بکرێن.

بەرغوسی وتیشی: ئامانجی ڕژێمی زایۆنی پاکتاوی نەژادییە و ئەم ئامانجە لە سەرەتای شەڕەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. سەبارەت بە ئامانجەکانی دوژمن لە کەرتی غەززەش، ڕوونی کردەوە: بەهۆی پاوەجێیی گەلی فەلەستینەوە، فەلەستینییەکان هەرگیز غەززە بەجێ ناهێڵن، بەڵام ئامانجی نەتانیاهۆ دەرکردنی هەموو دانیشتووانی غەززە و تەخت کردنی بەشێکی و نووساندنی بە ئیسرائیلەوەیە.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا بەتەواوی لە تەنیشتی ڕژێمی زایۆنیدایە و بلینکنی وەزیری دەرەوەی گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لە کەرتی غەززە. ئەگینا ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت دەتوانێ ڕژێمی زایۆنی ناچار بکات ڕۆژانە هەزار بارهەڵگر کە یارمەتییەکانی تێدایە بێنێتە ناو غەززە یان ناچار بە ئاگربەستی بکات، بەڵام وا دیارە ئەمەی ناوێت.

سەرپەیڤ