کانونی یه‌که‌م 09, 2023 14:59 Asia/Tehran
  •  ئەمریکائیزنی بیروڕادەربڕینی نەدا بە وەزیری دەرەوەری دامەزراوەی خۆبەڕێوەربەر

حکۆمەتی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کەهاوڕێ ژمارەیەک لەکاربەدەستانی عەرەبی چووە بۆ ئەمریکا، ئیزنی وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی نەدا

حکۆمەتی ئەمریکا بە "ڕیازئەلمالیکی" وەزیری دەرەوەری دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وئەندامی گروپی پێوەندی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وکۆمکاری عەرەب ئیزنی بیروڕادەربڕینی نەدا.

"ڕیازمالیکی" کەهاوڕێ ژمارەیەک لەکاربەدەستانی عەرەبی سەفەری کردووە بۆ ئەمریکا،دوێنێ شەو لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەهۆتیل "فۆرسێزن" ی واشنتۆن لەگەڵ میدیاکان وتووێژی نەکرد.

هۆی ئەم پرس ومەسەلە دوای ئەوە دەرکەوت کە هەواڵنێرێک پرسیارێکی لە ڕیازمالیکی پرسیی بەڵام " فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە ووتی: بەڕێزمالیکی ناتوانێ وەڵامی پرسیارەکەتان بداتەوە چۆن حکۆمەتی ئەمریکا پیشگیری  کردووە لە هاتنی وئەو ناتوانێ لەگەڵ ڕۆژنامەکان لەم پێوەندی دا بێت/. حکۆمەتی ئەمریکا هەتا کاتی بڵاوکرانەوەی ئەم ڕاپۆرتە ، لەبارەی هۆی قەدەغەی بیروڕادەربڕینی ئەم وەزیرەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین هیچ لێکدانەوەیەکی نەدا.

.