کان: پەلامارەچڕوپڕەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەتا دوومانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
کانونی یهکهم 10, 2023 15:49 Asia/Tehran
یەک ڕۆژ دوای ڤێتۆی بڕیارنامەی پیشنێارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ڕاگرتنی شەڕلە غەززە ، ڕاوێ کان ی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە ڕاپۆرتی دا کە پەلامارەچڕوپڕەکانی ئیسرائیل هەتا دوو مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
یەک ڕۆژ دوای ڤێتۆی ئەم بڕیارنامە پیشنێارکراوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن ئەمریکاوە، ڕادوێ کان ی ئیسرائیل بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی کابینەی ئەم ڕژێمە ڕاپۆرتی دا کە پەلامارەچڕوپڕەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لەن غەززە هەتا دوو مانگی تر بەردەوام دەبێت.
ئەمریکا لە کاتی دەسپێکرانی پەلامارەسەربازیەکانی ئیسرائیل لە غەززە سەرەکیترین لاگروپشتیوانی ئەم ڕژێمە بووە وبە ناردنی چەک وداکۆکی کردنی سیاسی بە بڵێسەدارترکردنی ئاگری شەڕیارمەتی داوە. ئەم وڵاتە دوایین بڕیارنامەی پیشنێارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تەقەوەستان لەغەززە کە سێزدە دەنگی ئەری بووە ڤێتۆکردووە.