کانونی یه‌که‌م 11, 2023 08:00 Asia/Tehran

ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە جەبالیایان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هاواری ئەڵڵاهوئەکبەر بۆ پشتیوانی لە خەباتکاران لە سەرانسەری غەززەدا دەنگی داوەتەوە.

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی تووندی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری ئۆردوگای جەبالیا لە باکووری غەززەیان کردووە. هاوکات هەواڵدەریی فەلەستینیی شەهاب، وێنە و گرتەگەلێکی لە ئۆردوگای جەبالیا بڵاو کردەوە کە تێیدا دەنگی "اللەاکبر" بۆ پشتیوانی لە خەباتکارانی خۆڕاگری و لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی کەرەستە جەنگییەکانی دوژمنی زایۆنی دەبیسترێ. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەن کاتژمێری رابردوودا گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس پاش دۆزینەوەی بنکە و مۆڵگەی هێزی داگیرکەر، خوێندنگەیەکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی زەیتوون لە شاری غەززە بۆمبڕێژ کرد کە هێزی زایۆنی تێیدا سەقامگیر ببوون و بە تەقاندنەوەی ئەو بۆمبانە دەیان هێزی زایۆنیان کوشت و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ شەڕی قورسی نێوان خەباتگێرانی خۆڕاگری و هێزی داگیرکەر لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی رابردوو دانیان دا بە کوژرانی پێنج ئەفسەری خۆی. 

سەرپەیڤ