حەماس: ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی و تیابردنی ژێڕخانەکان لە ڕێگای شەڕێکی دڕندانەوە کە تەنیا دەسکەوتە بۆ ڕێبەرانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە.
ئەبووعوبەیدە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەوەی دوژمن بەدەستی دێنێ، کاولکاری و کوشتنی دڕندانەیە، وتیشی: دوژمنی زایۆنی لە باکوور و باشووری غەززە تووشی شکست بووە و کە بچێتە ناوچەی دیکەیشەوە، دیسان هەر بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.
ناوبراو وتی: خەباتکارانی خۆڕاگریی قەسام لە ڕەوشێکی باشدان و ڕیزەکانیان بتەو و یەکپارچەیە و هەزاران هەزاریان چاوەڕێن بچنە مەیدانی جەنگەوە.
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند؛ خەباتکارانی ئێمە توانیویانە هێزی داگیرکەر لە بەرەی کۆن و تازە وەبەر پەلامار بدەن.
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل زەبرێکی قورسیان لێکەوتووە و زۆربەی ئەندامانی قەسام بە سەلامەت گەڕاونەتەوە بنکەکانیان، وتیشی: هەڕەشە و گوڕەشەی بێ بڕانەوەی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە کوشتن و بڕینی هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەم ڕژێمە بتوانێ زایۆنییەکانی ناوخۆ ڕازی بکات.