ناڕەزایەتی هەمدیسانی ئەمریکالەگەڵ ڕاگیرانی شەڕی غەززە/باێدن: درێژەئەدەین بە داکۆکی چەکەمەنیانە لە ئیسرائیل هەتا لەناوچوونی حەماس
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی ترلەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ ڕاگیرانی شەڕ وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی زۆڵملێکراوی غەززە وبەردەوامکرانی داکۆکی چەکەمەنیانەی بەربڵاولە ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی جەختی کرد
جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیانی سێشەممە لە وتاردانێکدا وتی: چەندین کاژێرلەگەڵ قەتەری ومیسری وئیسرائیلیەکان لەبارەی دەستەبەرکرانی ئازادی دێلەکان وتووێژم کرد. وتیشی: هەروا هەوڵ ئەدەین بەتەیارکرانی ئیسرائیل بە چەک هەتا لەناوچوونی حەماس وبۆ گەڕانەوەی دێلەکان هەوڵ ئەدەین .
باێدن لە درێژەدا وتی: بەرزبوونەوەی دیاردەی ترساندن لە جوولەکە "ترس لەزایۆنیزم" لە زانکۆئەمریکیەکان نەفرەتاویە.بانگەشەی کرد هیچ جێگایەک بۆ نەفرەت نانەوە لە هەمبەرجوولەکەکان ویاموسوڵمانان یاهەردینێکی تر لە ئەمریکا لە ئارادانیە.سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: دەس ئەدەینە جێبەجێ کردنی ستراتژی نیشتمانی بۆ بەرنگاربوونەوەی ترساندن لە جوولەکە لە فیڕگە وزانکۆ ئەمریکایەکان .باێدن بەدانپیدانان لەسەر پەرەی ناڕەزایەتی وڕق وتۆڕەیی بیروهزری گشتیی جیهان لە ڕژێمی زایۆنی بەهۆی بەردەوامکرانی جەنایەت وتاوان لە دژی خەڵکی بێ دیفاع وبێ بەزەی فەلەستین وتی: ئیسراییل دەبێ بەدووربێت، چۆنکە بیروهزری گشتیی جیهان ئەگەری هەیە لەیەک شەودا بگۆڕدرێت. لەلایەکی تر ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دا لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ بنی گانتس ئەندامی کابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی وبانگەشەی کرد زەرورەتی هەیە هەموو تەگبیری پێویست بۆ دووری کردن لە ئازارگەیاندن بە کەسانی سیڤێل لە غەززە بگیردرێت.