کانونی یه‌که‌م 12, 2023 13:30 Asia/Tehran

پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەن کاتژمێری ڕابردوو دژ بە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە تا ئێستا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە.

تەنیا لە یەکێک لە پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دژ بە ناوچەیەکی ئاوەدان لە ئەلمەغازی هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لانیکەم ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار.

داگیرکەرانی زایۆنی پاش ئەو پەلامارە دڕندانەیە پێشیان گرت بە گەیشتنی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزار بە شوێنی جەنایەتەکە.

هەروەها دەنگی تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە بەرەی شەڕی باکووری خان یونس دەبیسترێ. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەی نێوان خان یونس و دەیرولبەلحیان بۆردومان کرد.

پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەیشی گرتۆتەوە.

بە هۆی بۆردومان کرانی ماڵێکی مەدەنی لە ناوچەی "البصه" لە دەیرولبەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیش ژمارێکی زۆر شاروومەندی فەلەستینی بریندار بوون.

سەرپەیڤ