کانونی یه‌که‌م 12, 2023 16:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس درۆ و دەلەسەکانی نەتانیاهوو سەبارەت بە تەسلیم بوونی خەباتکارانی حەماسی بە نیشانەی ئەوەی زانی کە ڕژێمی زایۆنی لەبەر زەبرە قورسەکانی خۆڕاگریی فەلەستین تووشی شکست هاتووە.

«غازی حەمد» لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بانگەشەکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە خۆبەدەستەوەدانی دەیان خەباتکاری حەماس لە ڕۆژانی ڕابردوودای وەدرۆخستەوە و وتی: ئێمە هەرگیز چەکمان ڕادەست ناکەین، خۆڕاگری هەرگیز خۆی ناداتە دەستەوە. بەڵکوو تا دواهەناسە بەردەوامە لە خەباتی خۆی. 

«غازی حەمد» وتیشی: قسەکانی نەتانیاهوو و فەرماندەرانی دیکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی پیشاندەری ئەوەیە کە سەرباری ئەو هەموو جیاوازییەی لە توانای سەربازیی دوولایەن هەیە، زایۆنییەکان بە هۆی ئەو زەبرانەی خۆڕاگریی لێی داون، تووشی قەیرانی دەروونی و سایکۆلۆژیک بوونە.

ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس لە کاردانەوە بە قسەکانی ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشە کردنی لە حەماس کە دەبێ تەسلیم ببێ، وتی: تۆ دەبێ داوا لە داگیرکەران بکەی کە تەسلیم ببن، نە لە حەماس.

سەرپەیڤ