کانونی یه‌که‌م 12, 2023 16:28 Asia/Tehran
  • جەهادی ئیسلامی وتووێژ لەبارەی دێلەکانی ڕەت کردەوە

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین بە ڕەتکرانەوەی هەواڵی میدیا زایۆنیەکان لە بارەی وتووێژی هاوپێوەند بە دێلەکان جەختی کرد کە هەمووئەوشتانەی کەهاوپێوندە بە وتووێژلەبارەی دێلەکان ، دوای تەقەوەستان جێبەجێ دەبێت

"عەلی ئەبوشاهین " ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی کە هەمووئەوشتانەی کەهاوپێوندە بە دێلەکانەوە، دوای دامەزرانی تەقەوەستان وئاگربڕلە غەززە جێبەجێ دەکرێت.بڕێک لەمیدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان کەناڵی ١٣ی تەلەفیزیۆنی ئەم ڕژێمە بانگەشەی کرد کە جمووجووڵی تازەبۆ ڕێککەوتن لە بارەی گوڕانەوەی دێلەکان لەئارادایە.

ئەبوشاهین لە وتووێژلەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین ، هەواڵی میدیا زایۆنیەکان لە بارەی وتووێژی هاوپێوەند بە دێلەکانی ڕەتکردەوەو وتی کەلە حاڵی حازرهیچ پێوەندیەک وهیچ وتووێژێک لەبارەی دێلەکان لەئاردانیە . ناوبراووتی: حکۆمەتی ئەمریکا شەڕلەدژی غەززە بەڕێوەبەرایەتی دەکات وقسەی زۆرترلەبارەی دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤی بۆ گەڕاندنەوەی دێلەکان وپاشان دەسپێکرانەوەی دەسدرێژکاریەکانە. ئەبوشاهین وتیشی: لەحاڵی حازر هیچ قسەیەک لەبارەی ئاگربڕی مرۆخی لەئارادانیە وهەڵوێستی خۆڕاگریش ڕوون وئاشكرایە وناڕەزایەتی لەگەڵ هەرجۆرە وتووێژێک لەژیر گوشاری ئاگرە.

وتیشی: هەڵوێستی یەکپارچەی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین ئەمەیە کە سەرەتی لەگەڵ ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکان وقەڵاچووی خەڵکی فەلەستینە.