کانونی یه‌که‌م 12, 2023 16:56 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونی خۆڕاگری لەگەڵ داگیرکەران لە مێحوەری

میدیافەلەستینیەکان بەیانی سێشەممە لە بەردەوامکرانی تێکەڵچوونی چەکدارانە لەنێوان خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین لە گەڵ سەربازانی زایۆنی لەدەسدرێژی زەوینی بۆسەر خان یونس هەواڵیان دا

میدیا فەلەستینیەکان بەیانی سێشەممە لە بەردەوامکرانی تێکەڵچوونی چەکدارانەی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین لەگەڵ سەربازانی زایۆنی لەدەسدرێژی زەوینی بۆسەرخان یونس هەواڵیان دا.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە هاوکات لەگەڵ تێکەڵچوونەکانی سەرعەرز، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی یش خەرێکی بۆمباران کردنی خان یونس وڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززەن. "سرایاقودس" لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری جیهادی ئیسلامی یش ڕایگەیاند کە شوێنی کۆبوونەوەی سەربازان وترۆمبیلەکانی سوپای زایۆنی لەڕۆژهەڵاتی خان یونسیان داوەتەبەر خۆمپارە. لە بەیاننامەی سرایا قودس هاتووە: ئێمە سەربازێکی زایۆنیستمان دوای پەلاماربۆسەر ماڵێک کەلە مێحوەری شوجاعیە لە ڕؤژهەڵاتی غەززە بووسەی گرتبوو، بریندارکردوئینجاکوشتمان.

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ئێوارەی دوشەممە ڕایگەیاند کەلەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو ٢٠٨ فەلەستینی لەکەرتی غەززە شەهید کراون و٤١٦ برینداریش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.