حەماسەخولقێنی خەباتگێڕانی خۆڕاگری فەلەستینی لە شەڕ بەدژی داگیرکەرە زایونیستەکان
خەباتگێرانی گوردانەکانی قەسام و گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی ئەمڕۆ هەینی لەچەند ناوچەی کەرتی غەززە هەروا بەردەوام بوون لە شەڕ لەگەڵ چەکدارە داگیرکەرەکان و لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردوودا چەندین هەڵمەتی لەنەکاویان بەرامبەر بە دوژمنی زایونیستی بەڕێوە بردوە.
خەباتگێرانی خۆڕاگری فەلەستین لەدرێژەی هێرشە مووشەکیەکانیان زۆر لە دەبابەکانی دوژمنیان لێک بڵاو کرد.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە شەڕی نێوان خەباتگێرانی گوردانەکانی قەسام و هێزەکانی خۆڕاگری بەدژی چەکدارە داگیرکەرەکان لەزۆر شوێنی غەززە لەئارادایە، کە توندترینیان لە گەڕەکی شوجاعیەو خان یونس"ە، ئەرتەشی داگیرکەری زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکی یەکەی ئەندازیاری سەر بە تیپی جۆلانی لەو شەڕەدا لە باشووری ئەو کەرتە کوژراوە.
ئەرتەشی داگیرکەر هاوکات ڕاشیگەیاند کە دوو ئەفسەرو سەربازی دیکەی زایونیست هەر لەو ناوچە کوژراون بەڵام ئەو زایونیستانە هەر بەئانقەست زیان و کوژراوەکانیان دەشارنەوە، یان بەشێکی کەمی ڕادەگەیەنن.
لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی کەم ئەندامەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ڕایگەیان کە لەڕۆژی حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا نزیکەی سێ هەزارو پێنسەد کەم ئەندامی نوێ لەنێو چەکدارانی ئەو ڕژیمەدا تۆمار کراوە.
لەهەمان کات داو لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە تاکوو ئێستا دە هەزارو پێنسەدو هەشتاو چوار چەکداری زایونیست بریندار بوون کە سەدو سی و یەک کەسیان لەکاتی هەوڵ بۆ چارەسەری کوژراون و برینی چوارسەدو حەفتاو یەک کەسیشیان بە قورس ڕاگەیاندراوە.