کانونی یه‌که‌م 17, 2023 12:00 Asia/Tehran

یەکێک لە بەرپرسانی جەهادی ئیسلامی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی فەلەستین کارنامەیەکی درەوەشاوەی لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیدا هەیە، پێی داگرت کە هەڵوێستەکانی ڕژێمە عەرەبییەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا هەرگیز لە خزمەتی ئارمانجی فەلەستیندا نەبووە.

«عەلی ئەبووشاهین» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین سەبارەت بە ڕەوشی مەیدانیی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا رایگەیاند کە گەلانی موسڵمان دەتوانن پشت ببەستن بە خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین؛ لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی ئەمڕۆی فەلەستین تەنیا ئەنجامی ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر نییە. ئەم خۆڕاگرییە ڕیشەی لە دەیەکانی ڕابردوودا و لە ڕۆح و گیانی خەڵکی فەلەستیندایە و ئەمڕۆکە بەهێزتر لە هەر کات و ساتی دیکەیە.

"ئەبووشاهین" لە وتووێژێکدا وتیشی: ئەمڕۆکە خۆڕاگریی لە شەڕی مەیدانیدا زۆر ڕێک و پێک و لە ئاستێکی باندا دەجوڵێتەوە و هەموو جیهان دەبینن کە چۆن خۆڕاگری هەموو ڕۆژێ زەبری قورس لە دوژمن دەدات. ئێمە هەروەها ئەوە بەچاوی خۆمان دەبینین کە بزووتنەوەگەلی پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا لەوان لە نێو گەلانی عەرەبیدا سەری هەڵداوە. ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی کە پشت بەم گەلانە دەبەستین، نە بە ڕژێمە سازشکارە عەرەبییەکان. لەبەر ئەوەی کە ئەو هەڵوێستەی ڕژێم و حکومەتە عەرەبییەکان لە ڕابردووە تائێستا گرتوویانەتە بەر، بە هیچ لەونێ لە بەرژەوەندیی گەلی فەلەستیندا نەبووە و لە خزمەتی ئاسۆ و ئاواتەکانی گەلی فەلەستیندا نەبووە. 

سەرپەیڤ