شەهیدکرانی زۆرتر لە ٣٠٠ پزیشک و پەرەستار لە شەڕەکەی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423820-شەهیدکرانی_زۆرتر_لە_٣٠٠_پزیشک_و_پەرەستار_لە_شەڕەکەی_غەززە
زۆرتر لە سێ سەد پزیشک و پەرەستارو کادری دەرمانی لە دەسپێکی شەڕەکەی غەززەوە تاکوو ئێستا شەهید کراون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2023 04:30 Asia/Tehran

زۆرتر لە سێ سەد پزیشک و پەرەستارو کادری دەرمانی لە دەسپێکی شەڕەکەی غەززەوە تاکوو ئێستا شەهید کراون.

وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕەکەی غەززەوە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا زۆرتر لە سێ سەد پزیشک و پەرەستارو کادری دەرمانی شەهید کراون.

چەکدارانی داگیرکەری زایونیستی کادری پزیشکی نێو نەخۆشخانەی کەمال عودوانیان کردە ئامانج.

ڕژیمی زایونیستی تاکوو ئێستا ژومارەیەکی بەرچاو پزیشک بۆوێنە بەرپرسی نەخۆشخانەی شیفای بەدیل گرتوە.

بەرپرسی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی وێڕای ڕاگەیاندنی دڵگرانی خۆی لە کرانە ئامانجی ناوەندە دەرمانیەکان ڕایگەیاند کە لە کاولکردنی نەخۆشخانەکەی کەمال عودوانی باکووری غەززە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو یەگجار نیگەران و پەشۆکاوین.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها دەڵێ کە سیستمی دەرمان و تەندروستی غەززە خەریکە بەتەواوی لەنێو دەچی و لەنێوبردنی ئەم نەخۆشخانەش دیسانەوە زەبرێکی سەختە لە سیستمی دەرمانی ئەو ناوچە شەڕڵیدراوە.