کانونی یه‌که‌م 19, 2023 12:30 Asia/Tehran

"ئوسامە حەمدان"ی ئەندامێکی مه کته ب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی هەرکەس کە پێی وایە دەتوانێ ڕێوشوێن بەپێی ئامانج و مەبەستی دەرەکی لە فەلەستین دیاری بکا کەسێکی خەیاڵپەروەرە.

ئۆسامە حەمدانی ئەندامی باڵای بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا پرسی فەلەستینی خستە سەرووی ڕێگەی ڕزگارکردنی فەلەستین و ئەوەیە کە لەهەوڵ داین تاکوو سەرجەم هێزەکانی خۆڕاگری دژبە ڕژیمی زایونیستی یەکگرتوو بکەین.

حەمدان سەبارەت بە وتووێژی نێوان حەماس و ڕژیمی زایونیستی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی گیراوە زایونیستی و دیلە فەلەستینیەکانیش وتی کە بە نێوبژیوانە قەتەری و میسریەکانیان ڕاگەیاندوە کە واباشە بەرلە وتووێژ دوژمنی داگیرکەر کۆتایی بهێنێ بە پەلامارەکانی بۆسەر غەززەو ئەمجا ئێمەش هەرچەشنە هەوڵێک وەگەڕدەخەین بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوخۆیی نێوان خەڵکی فەلەستین و هەڵبژاردنی سەرۆک بۆ ئەو خەڵکە.

سەرپەیڤ