چرکە بەچرکە لەگەڵ هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا؛ لە ڕۆژی حەفتاو هەشتەمینی دا بەدەیان شەهید لەئاکامی بۆردوومانی خانووبەرەی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە
خۆڕاگری هێزە فەلەستینیەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاریەکان لە هێڵە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەو پەرەی هەڵمەتی دژی زایونیستەکان لە لێواری ڕۆژئاوا بەشێکن لە هەواڵە نوێکانی فەلەستین.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی هەروا بەردەوام بوون لەسەر پەلامارەکانیان بۆسەر کەرتی غەززەوهەڵکوتانە سەرچەندین ماڵ لە گەڕەکی ئەمەلی هەڵکەوتوو لە خان یونس کە چەندین شەهیدو برینداری لێکەوتەوە، هاوکات چەندین تەقینەوەش لە پاڕێزگەی وەسەتیە ڕوویان دا.
شایانی باسە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە لەئاسمانی بەنی سوهەیلای ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی خان یونس لە هاتووچۆدان.
بۆردومانی خانووبەرەی خەڵکیش لە ناوەندی شاری دەیربەلەح بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی چەندین کەس، کە ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی شوهەدائەقسا.
هەربەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چەکدارانی زایونیست لەمیانەی هەوڵ بۆ بەرەوپێش چوونیان لە دەڤەرەکانی تەلزەعتەر نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایان تەقاندۆتەوەو هاوکات تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمە کەمپی جیبالیایان بەشێوەیەکی دڕندانە کوتا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەیادین"یش شەڕێکی توند لەنێوان دوولایەن لە باشووری دەیربەلەح لەئارادایەو هێزە فەلەستینیەکان بە خۆڕاگری لەبەرامبەر داگیرکەرە زایونیستەکان دا،لە باکووری خان یونس بەتوندی لەگەڵیان تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتن.