حەماس: خۆڕاگری لێهاتوتر لە ڕابردوویە و ڕژێمی داگیرکەریش چەقیوەتە زەلکاوی شەڕەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423950-حەماس_خۆڕاگری_لێهاتوتر_لە_ڕابردوویە_و_ڕژێمی_داگیرکەریش_چەقیوەتە_زەلکاوی_شەڕەوە
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا پێی داگرت کە وەهم و خەیاڵەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانی بۆ تیابردنی ئەم بزووتنەوەیە و لقی سەربازییەکەی بێ ئاکام بووە و خۆڕاگری ئەمڕۆ لێهاتووتر لە ڕابردوویە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2023 04:30 Asia/Tehran

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا پێی داگرت کە وەهم و خەیاڵەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانی بۆ تیابردنی ئەم بزووتنەوەیە و لقی سەربازییەکەی بێ ئاکام بووە و خۆڕاگری ئەمڕۆ لێهاتووتر لە ڕابردوویە.

ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و نوێنەری ئەم بزووتنەوەیە لە لوبنان، وتی: ڕژێمی داگیرکەر نەیتوانی بگاتە هیچ کام لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا. هەروەها پێداگرین لەسەر ئەوەی کە هیچ دانوستانێک سەبارەت بە دەستبەسەرکراوانی ڕژێمی داگیرکەر ناکەین، هەتا ئەم دەسدرێژییە کۆتایی نەیەت.

حەمدان وتیشی: دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی وەیلان بوونە؛ چونکە ناتانیاهۆ ئەمەی دەویست و من بە بنەماڵەکانیان دەڵێم ئێوە خۆتان دەبێت سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکانتان بڕیار بدەن. ناوبراو بە ئاماژە بە وەهم و خەیاڵەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماسیش وتی: هەڕەشەکانی دوژمن و لایەنگرانی سەبارەت بە لەناوبردنی گوردانەکانی قەسام (لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس) وەهم و خەیاڵی تەواوە و گوردانەکانی قەسام ئەمڕۆکە لە بەرەکانی شەڕدا گەلێک لێهاتووتر لە ڕابردوویە، ئەوە ڕژێمی داگیرکەرە کە چەقیوەتە نێو شەڕێکی بێ داهاتووە، سوپاکەی لە مەیدانی جەنگدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئەفسەرەکانی لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن.