شەهیدکرانی ١٨ ئەندامی بنەماڵەیەک لەئاکامی بۆردومانی ماڵیک لە خان یونس
ئەمڕۆ لەمیانەی هەشتایەمین ڕۆژی پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززە چەکدارانی ئەو ڕژیمە ماڵیکیان لە خان یوونس کردە ئامانج کە بەهۆیەوە هەژدە ئەندامی خێزانێکی فەلەستینی شەهید کران.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆو لە نوێترین دڕندەکاریەکانیان دا ماڵی خێزانێکی فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس بۆردومان کرد کە لەو دڕندەکاریەدا هەژدە فەلەستینی دیکە شەهیدو ژومارەیەکیش بریندار بوون.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی کەرتی غەززە"ش پێداگری کرد کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی زۆرتر لە پەنجا پەلاماری بەردەوامیان کردە سەر ئەو کەرتە لە کەمپەنی نەسیرات و بریج و غازی و دەوروبەری نەخۆشخانەیەکی غەززەشیان کوتا.
هاوکات ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ڕایگەیاند کە تەرمی پێنج چەکداری خۆیان لە تۆنێلێک دا دۆزیوەتەوە.
ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئاحارانووت" ڕایگەیاند کە لاشەی پێنج چەکداری ئەو ڕژیمە کە دەوترێ لەلایەن حەماسەوە گیرابوون، لە تۆنێلێکی غەزەدا دۆزراونەوە.
ئەو میدیا زایۆنیانە هەروەها ڕاشیانگەیاندوە کە سەدی بیستو حەوتی چەکدارە کوژراوەکانیان ئەفسەرەکانی ئەو ڕژیمەن سێ فەرماندە تیپ و چوار فەرماندە گوردان زۆر ئەفسەری باڵای دیکەی ئەو ڕژیمە تاکوو ئێستا لەو شەڕەدا کوژراون.