درۆنەکانی حیزبوڵڵا بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییان کوتا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424034-درۆنەکانی_حیزبوڵڵا_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_سوپای_ڕژێمی_زایۆنییان_کوتا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی پەلاماری درۆنی بۆ سەر بنکەکانی سوپای زایۆنی لە ناوچەی الجلیل اعلی و هەروەها لە باشووری ڕۆژاوای سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو لە ناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو بۆ ناوچەی جەلیلی ڕۆژاوایان کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2023 06:00 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی پەلاماری درۆنی بۆ سەر بنکەکانی سوپای زایۆنی لە ناوچەی الجلیل اعلی و هەروەها لە باشووری ڕۆژاوای سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو لە ناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو بۆ ناوچەی جەلیلی ڕۆژاوایان کرد.

حیزبوڵڵا لە یەکەم بەیاننامەی ئەمڕۆیدا باسی کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی میتاتی کردووە کە سەربازانی زایۆنیی تێدا کۆدەبنەوە، حیزبوڵڵا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ژمارێک سەرباز کوژراون و ژمارێکی تریش بریندار بوونە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند کە کاتژمێر ١٠:٣٥ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردۆتە سەر مۆڵگەیەکی سەربازانی زایۆنی لە نێو سەربازخانەی میتات. حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە لەو پەلامارەدا ژمارێک سەربازی زایۆنی کوژراون ویان بریندار بوونە. میدیاکانی زایۆنی باسی ئەوەیان کردووە کە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ناوچە بەرز و شاخاوییەکانی کێڵگە و مەزرا داگیرکراوەکانی شەعبا و گردە داگیرکراوەکانی کەفەرشوبا کە پێنج بنکەی گرنگ و ستراتژیکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی، بنکەگەلی ڕادار، ڕۆیستات عەلەم، سەماقە، ڕەسمە و زەبدین تێدا هەڵکەوتووە.