کانونی یه‌که‌م 27, 2023 14:30 Asia/Tehran

وتەبێژی مانگی سوری فەلەستین لە کەرتی غەززە، وتی: بۆردومانەکانی رژیمی زایۆنی بەردەوامەو هیچ ناوچەیەک لە کەرتی غەززە هێمن نیە.

"رائید ئەلنەمس" وتی: دۆخی تەندروستیی کەرتی غەززە بەهۆی درێژەی بوردومانەکان تادێ نالەبارتر دەبێ.

ئەلنەمس وتیشی: رژیمی زایۆنیستی تەنانەت لەو ناوچانەش کە ڕایگەیاندبوو، هێمنن، شارومەندان دەکاتە ئامانج و پێش دەگرێ بەهاتنی هێزی فریاگوزار بۆ ئەو ناوچانەی بۆردومانی کردوون.

وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سوری فەلەستین وتی: پتر لە پینج سەت هەزار کەس لە کەرتی غەززە، برسێتی ئازاریان دەداو گشت دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی نەبوونی خۆراکن و هاتنی بەردەوامی خواردەمەنی بۆ ئەو ناوچەیە، پێویستە.

لەهەمان کاتدا، "ستێفان دوجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی کە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی درێژەی شەڕ لەنێوان رژیمی ئیسرائیل و حەماس و گرووپ ولایەنە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی، زۆر نیگەرانەو داوا لە هەموو لایەنەکان دەکا، بە گوێرەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان، ڕێزبگرن لە بەڵێنیەکانیان.

دوجاریک هەروەها وتی : ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروا داوا لە هێزەکانی رژیمی زایۆنی دەکا، خۆببوێرن لە ئەنجامدانی کردەگەلێک کە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتی غەززە لەوەی ئێستاش شپرزەتر بکاو لەوە زیاتر ژیانی خەڵک نەخەنە مەترسی .

سەرپەیڤ