کانونی یه‌که‌م 30, 2023 10:00 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) وشدای داوە نزیکەی نیوەی حەشیمەتی کەرتی غەززە مەترسیی برسێتی و قات و قڕییان لەسەرە.

ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) ڕایگەیاند: کەرتی غەززە بە دەست برسێتییەکی کارساتبارەوە دەناڵێنێ و سەدی چلی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە مەترسیی برسێتی و قات و قڕییان لەسەرە.

ڕۆژنامەی گاردییەنیش لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە UNRWA  لە باشووری کەرتی غەززەدا ئارد دابەش دەکات، بەڵام  ژماری خەڵکی برسی زیاتر لە چوار هێندەی توانا  و ئیمکاناتی ئانڕوایە و خۆراکی پێویست لەبەردەستدا نییە. هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆتە هۆی ئەوەی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە دەستیان بە خۆراکی پێویست نەگات؛ ئەمەش مانای ئەوەیە لە هەر چوار کەس، یەک کەس برسییەتی.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراک و دەزگاکانی دیکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژماری ئەو بنەماڵە فەلەستینییانەی کەرتی غەززە کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی نەبوونی خۆراک و خواردن، لە ئاستێکی بان و تۆقێنەردا کە بانترین ئاستە تا ئێستا لە جیهاندا تۆمارکراوە.  هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لەگەڵ کاردانەوەی تووندی خەڵکی جیهان و ناوچەکە ڕووبەڕوو بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوان نەتەوە یەکگرتووەکان، نەیانتوانیوە ئەم هێرشانە ڕابگرن.

سەرپەیڤ