کانونی دوھەم 03, 2024 10:00 Asia/Tehran

کاربەدەستانی فەلەستین ڕایانگەیاند؛ بە بەردەوامبوونی شەڕی غەززە، درێژەدان بە خوێندن بۆ زیاتر لە ٦٠٠ هەزار خوێندکاری فەلەستینی گونجاو نییە.

وێران و کاول بوونی غەززە لە ئاستێکی بەربڵاودا بە هۆی هێرشەکانی سوپای زایۆنییەوە، لێکەوتەی قورسی بۆ فەلەستینییەکانی دانیشتووی ئەم کەرتە هەبووە. بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا ٣٥٢ خوێندنگە کە دەکاتە ٧٠٪ی خوێندنگەکانی غەززە، لە هێرشەکانی سوپای ئیسراییلدا زیانیان لێکەوتووە.

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردۆتە سەر خوێندنگەکانی کەرتی ڕۆژاوا لە نزیکی شوورەی ئاسایشیدا و هەموو ڕێگاکانی پەیوەندیش دادەخەن. لە نزیکەی ٢٢ هەزار فەلەستینی کە لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر غەززە شەهید بوون، زیاتر لە ٧٠%ـیان ژن و منداڵن. "صادق الخدور" وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی غەززە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای هێرشە سەربازییەکانی زایۆنییەکانەوە بۆ سەر ئەم کەرتە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، ٦٢٥ هەزار خوێندکار لە غەززە توانای درێژەپێدانی خوێندنیان نەماوە.

"صادق الخدور" لە درێژەدا بە ئاماژە بە ژماری خوێندکارانی شەهید وتیشی: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر غەززە، نزیکەی چوار هەزار خوێندکار شەهید بوونە و حەوت هەزار خوێندکاریش بریندار.

سەرپەیڤ