هەنیە لەدژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆری عاروری: دوژمنی زایونیستی توانای شکاندنی بڕیاری خۆڕاگری نیە
ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی ڕابردوو کردەوەی بێزراوی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی تیرۆر شێخ سالح عاروری جێگری سەرۆکی ئەو بزوتنەوەی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە دوژمنی زایونیستی ناتوانی بڕیاری گەلی فەلسەتین و خۆڕاگری تێک بشکێنێ.
ئیسماعیل هەنیە شەهیدکرانی فەرماندەری جیهادگەر، شەهید ساڵع عاروری و سەمیر فەندی و عیزام ئەقرەعی فەرماندەرانی قیسامی سەرەخۆشی کرد لە گەلی فەلەستین و ئومەتی ئیسلامی و عەرەبی و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان و وتی: هەڵمەتی تیرۆری شەهید ساڵح عاروری دڕندەکاری ڕژیمی داگیرکەر بەدژی گەلی فەلەستین لەهەموو شوێنێک دەسەلمێنێ و و ئەو کردەوە کردەوەیەکی بەتەواوی تیرۆریستی و پێشێلی سەروەری خاکی لوبنانە.
ناوبراو وتی کە خوێنی شەهید عاروری و براکانی لەگەڵ خوێنی گەلی فەلەستین لە شەڕی قورس و مزگەوتی ئەقسا تێکەڵ بوە.
مەکتەبی سیاسی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ساڵیح عاروری جێگری سەرۆکی حەماس و سەمیر فەندی و عیزام ئەقرەعی فەرماندەرانی قیسام و و مەحمود زەکی شاهین و محمد ریس و محمد بەشاشەو ئەحمەد حەموود ئەندامانی دیکەی حەماس لەئاکامی پەلاری تیرۆریستی ڕژیمی زایونیستی دا لە زاحیەی باشوری بەیرووت شەهید کراون.