کانونی دوھەم 07, 2024 13:00 Asia/Tehran

لە درێژەی پەلامارە بەرفراوانەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و بۆردومانی بەردەوامی ئەو ناوچەو وەلامدانەوەی توندی خۆڕاگریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ویشکانیی داگیرکەران، رەوشی مرۆیی غەززە تادێ شپرزەتر دەبێ، نزیک بە یەک ملوێن ونۆسەت هەزار کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە ئاوارەبوون و بەرەوڕووی مەترسیی قات و قڕی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گشتداگر و چڵکییەکان وکەمیی شوێنی حەوانەوە، ئاو و خۆراک و دەرمانن.

لە نەوەدو دوویەمین رۆژی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژماری قوربانیانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە گەیشتە بیست و دوو هەزار و ٧٢٢ شەهیدو بریندارانیش بۆ٥٨هەزار و١٦٦ کەس زیادی کرد.

ئەو وەزارەتخانە ڕایدەگەیێنێ کە رژیمی زایۆنی لە٢٤کاتژمیری رابردوودا ١٢ کوشتاری لەدژ خێزان وبنەماڵەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە شەهادەتی١٢٢ کەس و برینداربوونی٢٥٦کەسی لیکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی غەززە، هەواڵی هەڵدانەوەی گۆڕی ١١٠٠ قەبر لە گۆڕستانی "النفاح" لە رۆژهەڵاتی غەززەو دزرانی١٥٠تەرم لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنی بلاو کردەوە.

تۆپخانەی رژیمی زایۆنیش ئۆردوگاکانی البریج و المغازی لە ناوەراستی کەرتی غەززە تۆپباران دەکا. لە بۆردومانی ماڵ و نشینگەی فەلەستینیەکان لە ناوچەی ناوەندیی کەرتی غەززە، ٢٥فەلەستینی دیکە شەهیدو دەیان کەسیش بریندار بوون.

هێزە داگیرکەرەکان لەهەوڵدان کنە بکەنەنێو ناوەندی شاری خان یونس بەڵام لەگەڵ خۆڕاگریی چڕی تاقمە فەلەستینیەکاندا بەرەوڕوو دەبن. گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامیش وتی: لە ناوچەی "معن" لە رۆژهەڵاتی خان یونس، شەڕ وپێکدادانی قورس لەگەڵ چەکدارانی داگیرکەری دەسپێکردووە. هاوکات سندوقی پاڵپشتی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان(یونیسێف) لەبارەی دۆخی قەیرانیی منداڵان لە کەرتی غەززە وشداری دا. بەپێی هەواڵێکی دیکە، موقاوەمەی ئیسلامیی لوبنان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەیەکی هەوالگریی سوپای رژیمی ئیسرائیلی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بەدەیان مووشەک بەئامانج گرت. پاش ئەو پەلامارە مووشەکییە، میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند؛ زەنگەکانی مەترسی لە دەیان شارۆچکە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو چالاک کراوە. سەرچاوە هەواڵییەکانیش ڕایانگەیاند، خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بە ٣٠ بۆ ٤٠ رۆکێت، بنکەی هەواڵگریی "میرون" لەباکوری فەلەستینی داگیرکراوی کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ