کانونی دوھەم 08, 2024 08:00 Asia/Tehran

هەزاران کەس لە خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان ڕۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دیسان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گرتنەدەستی لافیتە و درووشمدان، جەختیان کرد لەسەر پشتیوانییان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین.

هەزاران کەس لە دانیشتووانی شارەکانی ئەڵمان لەوان مانهایم ڕۆژی شەممە لە کاتێکدا کە ئاڵای فەلەستین و لافیتەگەلێک بە درووشمی پشتیوانی لە فەلەستینییەکانیان بە دەستەوە بوو، جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە غەززە ئیدانە کرد. ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی لیۆنی فەرەنسایش ڕۆژی شەممە لە خۆپیشاندانێکدا بەشدارییان کرد و بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین، دەستیاندایە درووشمدان بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و بێزاری لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

دانیشتوانی شاری یووتبێری سویدیش ڕۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و  ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەم شارەوە. شاروومەندانی شاری "گرونینگێن"ی هۆڵندایش ڕۆژی شەممە لە خۆپیشاندانەکەیاندا لەکاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینییان بەدەستەوە بوو دەستیان دایە درووشمدان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی بێدەرەتانی غەززە. هەروەها هەزاران شاروومەندی ئەمریکاییش لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان لۆسئانجلێس ڕۆژی شەممە لە ڕێپێوانێکی گەورەدا دەستیان دایە پشتیوانی کردنی خەڵکی فەلەستین وشەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی. 

سەرپەیڤ