شەهیدکرانی پازدە منداڵی فەلەستینی لە کەمپی خانیونس
بە هۆی هێرشی ئاسمانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵاخانەی شوێنی ژیانی بنەماڵەی بەریس لە ئۆردوگای خانیونس؛ پازدە منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.
بە هۆی هێرشی ئاسمانیی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی بەریس لە ئۆردوگای خان یونس؛ پازدە منداڵی فەلەستینی شەهید بوون. لە درێژەی دەستدرێژییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، سەرچاوە هەواڵییەکان هەواڵی شەهید بوونی بیست فەلەستینی لە ئۆردوگای جەبەلیا لە باکووری ئەم ناوچەیەیان بڵاو کردەوە.
بە هۆی بۆردومانەکەی بەرەبەیانی ناوچەی ئەلفالوجا لە کەمپی جەبالیا کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ئەنجامدرا، بیست فەلەستینی شەهید بوون. پێشتریش ژێدەرە هەواڵییەکان باسی شەهید بوونی لانیکەم سی و هەشت کەس و بریندار بوونی شەست و شەس کەسی دیکەیان کردبوو لە هێرشەکانی نیوەشەو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارەکانی خانیونس، دەیرولبەلح و ڕەفەح لە کەرتی غەززەدا.
ئەم ڕژێمە بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشە پێشبینی نەکراوەکانی باهۆزی ئەقسا و قەرەبووکردنەوەی شکستهێنانی و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری، دەروازەکانی کەرتی غەززەی داخستووە و ئەم ناوچەیەی خستۆتە بەر شاڵاوێکی قورسی بۆردومانەوە. لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش بە دانانی بۆمی دەستکردی بەهێز لە سەر ڕێگای هێزە زایۆنییەکاندا، زەبری قورسیان لێداون، ژمارێکی زۆریان لێ کشتوون و یان بریندار کردوون.