کانونی دوھەم 14, 2024 13:00 Asia/Tehran

لە نەوەدونۆیەمین رۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ماڵێکیان لە ئۆردوگای نەسیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززە بەتەواوەتی وێران کرد.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنانیش ڕایگەیاند؛ پێگەی "بێرکە ریشا" ی سوپای رژیمی زایۆنی لەسنوری فەلەستینی داگیرکراو و لوبنانی کردۆتەئامانج کە بەهۆیەوە زیانی زۆری کوژراو و برینداری بۆ زایۆنییەکان بووە.

هاوکات، ماڵپەڕی "عیبری والا" ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی دانی ناوە بە کەمئەندامبوونی چوارهەزار چەکداری ئەو رژیمە لە کەرتی غەززەو رەنگە ئەو ئامارە بۆ سی هەزار چەکداری زایۆنیش زیاد بکا.

گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە خەباتکارانی توانیویانە کۆپتەرێکی سوپای رژیمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە کەرتی غەززە مووشەکباران بکات.

خەباتکارانی خۆڕاگریی هەروەها شۆڤڵێکی سەربازی و دوو تانکی سوپای رژیمی زایۆنیی جۆری مێرکاوایان لە رۆژهەڵاتی خان یونس بە رۆکێت پێکا .

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ ئاماری قوربانیانی شەڕ و دەسدرێژکارییە بەردەوامەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە گەیشتووەتە بیست و سێ هەزار و هەشت سەت و چل و سێ شەهیدو ژماری بریندارانیش بۆ شەست هەزار و سێ سەت و حەڤدە کەس.

داگیرکەران لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، دوانزە تاوانکارییان ئەنجامداو هەڵیان کوتایە سەر خێزانە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە کە بەهۆیەوە، سەت و سی و پێنج فەلەستینی دیکە شەهیدو سێ سەت و دوانزە کەسیش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماری ئاسمانی وتۆپخانەیی بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێرولبەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززە درێژە پێ دا.

سەرپەیڤ