کانونی دوھەم 15, 2024 08:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: دوژمن ناتوانێت زیان بگەیەنێتە ویست و ئیرادەی بەرزی هێزەکانی خۆڕاگریمان لە مەیدانی خەباتدا.

ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە بەیروت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوژمن لە ٧ی ئۆکتۆبەر تووشی شکستێکی ستراتیژیک بوو و بەردەوام ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە و گەلەکەمان هەموو هەوڵەکانی بۆ کۆچپێکردنیان و تیابردنی ئارمانجی بەرزی فەلەستینی پووچەڵ کردەوە و دوژمن هەرگیز ناتوانێت لە مەیدانی خەباتدا زیان بە ویست و ئیرادەی هێزەکانی خۆڕاگریمان بگەیەنێت.

حەمدان بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی گەلی فەلەستین دژ بە ڕژێمی داگیرکەر و کۆلۆنیالیزم لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێنەکردووە، بەڵکوو شەڕی نەتەوەی فەلەستین دژی ڕژێمی داگیرکەر و کۆلۆنیالیزم دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر، وتیشی: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا هەنگاوێکی پێویست بوو بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر. ئێمە  سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر و ئەوانەی دەدەینە بەر هێرش کە ده بە گەلی ئێمە چەک هەڵدەگرن.

حەمدان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەر لە سەرەتای پێکهاتنی ئەم ڕژێمەوە وەک حکومەتێکی بانتر و واوەتر لە سەرووی یاساوە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، جەختیشی کرد کە درۆ و دەلەسە بوونی بانگەشەکانی ڕژێمی داگیرکەر سەبارەت بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی بەدەستی بزووتنەوەی حەماسەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەر، سەلمێنرا; بەڵام لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا کوشتنی دڕندانەی خەڵکی مەدەنی گەلی فەلەستین ڕوویدا.

سەرپەیڤ