کانونی دوھەم 21, 2024 10:30 Asia/Tehran

بزاڤی جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە بڕیارەکەی ئوروپا بۆ ڕەچاوکردنی بایکۆت بەدژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی و حەماس و زیادکردنی ناوی شەش کەس بە لیستی بایۆتەکانی ئەو یەکیەتیەی بەتوندی شەرمەزار کرد.

بزاڤی جیهادی ئیسلامی وتی: ئەو بڕیارە سەیر نیەو هیچ بەهایەکیشی نیە، چونکا بەواتای لایەنگری ئاشکرایە لە ڕژیمی زایونیستی.

جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارەی یەکیەتی ئوروپا پاساوێکی ڕامیاری بۆ ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی دابین دەکا، تاکوو کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی فەلەستینی پێ داپۆشێ.هاوکات ئەو هەڵوێستە پاساوو پاڵپشتی جەنگی و هەواڵگری بۆ دەستدرێکاری سەر غەزە دابین دەکاو سەرجەم داواکاریەکان بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕەی پشتگوێ دەخا.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی بەرگری دەکەن لە مافی خەڵکێک کە خاکەکەیان داگیرکراوەو دەربەدەرو پەرتەوازە کراون و حەفتاو شەش ساڵە کۆمەڵکوژ دەکرێن و تا وەدیهاتنی سەرکەوتن و ڕزگاریش هەروا بەردەوام دەبن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرکەکەیان.

سەرپەیڤ