شوبات 15, 2026 17:36 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٢ هەزار و ٦١ کەس

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاند لە درێژەی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لەم ناوچەیەدا لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا،١٠ فەلەستینیی دیکە شەهید بوونە و ٩ کەسیش بریندار.

لەو کاتەوەی ئاگربڕی غەززەیش ڕاگەیاندراوە، لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا، ٦٠١ کەس شەهید بوون و هەزار و ٦٠٧ کەسیش بریندار بوون و تەرمی ٧٢٦ کەسیش هەر لەم ماوەیەدا دۆزراونەتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا کۆی گشتی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٦١ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧١ هەزار و ٧١٥ کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان؛ سامی دەحدوح، یەک لە فەرماندەکانی سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش، لە هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی "تلولهەوا" لە باشووری شاری غەززە شەهید بووە. کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش هێرشی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێمەکانی ئاوارەکان لە شاری خان یونس و ئۆردوگای جەبالیا لە کەرتی غەززەی بە جەنایەتی جەنگی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە هەوڵ دەدات بۆ درێژخایەنکردنی شەڕ دژ بە گەلی فەلەستین.

 

سەرپەیڤ