ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٢ هەزارو٦٣ كەس
لە درێژەی دەسدرێژكاری و پەلامارە دڕندانەكانی ڕژێمی زایۆنی بو سەر كەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە گەیشتە حەفتاو دوو هەزار و شەست و سێ كەس.
وەزارەتی تەندروستیی غەزەش ڕایگەیاند لەماوەی بیست و چواركاتژمێری ڕابردوو دوو فەلەستینی دیكە لەو ناوچە شەهید كراون و یازدە كەسیش بریندار بوونە .
لەكاتی ڕاگەیندرانی ئاگربڕ لە یازدەی ئوكتۆبەری دوو هەزار و بیست و پێنج تا ئێستا شەشسەت و سێ كەس شەهید و هەزار و شەشسەت و هەژدە كەسیش بریندار بوونە و تەرمی حەوتسەت و بیست و شەش شەهیدیش دوزراونەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە لە بەیاننامەیكدا هەروەها خوازیاری كرانەوەی بەتەواوی دەروازەی ڕەفەح بوو هەتا گوێزرانەوەی نەخۆشان و برینداران لەو ناوچەیە بۆ چارەسەركردنیان مومکین بێ .
بە پێی هەواڵێكی دیكە؛ ڕژێمی زایۆنی فەرمانی بە خاوەنانی چل ماڵ لە شارۆچكەی عەناتا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیركراو دا هەتا ماڵەكانیان چۆڵ بكەن چۆنکە دەیەوێ ئەو ماڵانە خاپوور بكات.