ژماری شەهیدانی كەرتی غەزە گەیشتە 72 هەزارو 51 كەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە كەرتی غەزە ڕایگەیاند؛ ژۆماری شەهیدانی پەلامارەكانی سوپای ڕژێمی زایۆنی گەیشتتووەتە 72 هەزار و 51 كەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە 171 هەزار و 706 كەس .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی دوو شەهیدیش بۆ نەخۆشخانەکە گواستراونەتەوە و لەو ماوەیەدا 15 کەس بریندار بوون. لە كاتی ئاگربەست لە یازدەی ئوكتوبری 2025 تا ئێستا 591کەس شەهید بوون و هەزار و 598 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەم ماوەیەدا تەرمی 726شەهید لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون.
لە لایەکی دیکەوە، باسم نەعیم، بەرپرسێکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ڕایگەیاند کە ئەو بزووتنەوە نەیاری جێگیرکردنی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە کەرتی غەززە نییە ، بە مەرجێک ئەو هێزانە تەنیا ڕۆڵی جیاکردنەوەی لایەنەکان بگێڕن و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی فەلەستینییەکان نەکەن. ئەندونزیا یەکەم وڵاتێكە کە بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی تا هەشت هەزار سەرباز بۆ غەززەی ڕاگەیاند.ووە لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیوت ئەحارانوت لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە: زیاتر لە 50هەزار سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هاووڵاتیی وڵاتانی دەرەوەن.
بەگوێرەی داتا بڵاوکراوەکان، هەزاران سەربازی سوپای زایۆنی خاوەنی مافی هاووڵاتی بوونی ئەمریکی و فەرەنسی و ڕووسیان و تەنانەت هەندێکیان هاووڵاتی چەندین وڵاتی دەرەوەیین بۆ وێنە وڵاتانی عەرەبین.
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، لێدوانەکانی سەرۆکی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە بەردەوامی قەدەغەکردنی چوونی پەیامنێرانی بیانی بۆ غەززە، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی کاردانەوەی ڕەخنەگرانە و گاڵتەجاڕانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووەوە . ئیسحاق هێرتزۆگ بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەرتەسك كردنی چوونی پەیامنێران بۆ غەززە بۆ بە ئامانجی پاراستنی گیانی پەیامنێران ئەنجام دراوە . ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ڕژێمی زایونی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەدان پەیامنێر بە دەستی سەربازانی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەززە کوژراون .