کانونی دوھەم 23, 2024 10:30 Asia/Tehran

نەتەوە یەکگرتووەکان وشداریی دا؛ نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە کەرتی غەززەدا لە بارودۆخی نالەباری تەندروستی وپاکپارێزی و کەمیی سەرچاوەکانی ئاو و خواردنی سەلامەت، خەریکە پەرە دەستێنێ.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەئاماژە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە غەززە ڕایگەیاند، دانیشتووانی غەززە، بەشیوەیەکی سنوردار دەستیان ڕادەگا بە ئیمکاناتی تەندروستی و پزیشکی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە.

بەقسەی وەزیری تەندروستیی فەلەستین لە غەززە، بەهۆی ئاپۆرەی زۆری خەڵک لەنێو پەناگاکان و شوێنەکانی حەوانەوەی ئاوارەکان، زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی هێپاتیتی جۆری "ئەی" لەنێو پەناخوازاندا بینراوە.

لەوەها بارودۆخێکدا، تاقیگە و بنکەکانی تاقیکردنەوەی نەخۆشخانەکان لە غەززە، لەبەر کەمیی ئیمکانات ناتوانن پشکنینەکان ئەنجام بدەن.

"تێدروس ئادهانوم " بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی زەردوویی لەنیو ئاوارە فەلەستینیەکانی غەززە، تۆمار کراوە.

ژێرخانەکانی غەززە لەکاتی پەلاماری بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل بەتەواوەتی لەناوچوون.

سەرپەیڤ