کانونی دوھەم 24, 2024 12:30 Asia/Tehran

بەرنامەی جیهانیی خۆراک وشداری داوە ئێستایش هەر مەترسیی برسێتییەکی گشداگر و بەربڵاو لە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەیە.

عوبەیر عەتیفە ، وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وتی: کێشە و تەگەرەی زۆر لە بەردەم ئێمەدایە بۆ چوونە نێو ئەو شوێنانەی کە پێویستییان بە یارمەتیی خۆراکی هەیە، بەتایبەت لە باکووری کەرتی غەززە. 

ناوبراو وتی: ئێستایش مەترسیی برسێتییەکی گشداگر لە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززەیە. ئەو یارمەتییانەی لە باشووری غەزە دەگەنە باکوور، زۆر کەمن.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کردەوەکانی ڕژێمی داگیرکەر پێش دەگرێ بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە باکووری غەززە و ئەم مەسەلەیش بۆتە هۆی پەرەسەندنی برسێتی و قات و قڕی لە نێو دانیشتوانیدا.

لە لایەکی دیکەوە زبڵ هەموو ناوچە گەماردراوەکانی باکووری کەرتی غەززەی داگرتووە و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە ڕەوشێکی مرۆیی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر و ئاژەڵ و مێرووی پیس تا دێ هەژماریان زیاتر دەبێ و ئەوەش مەترسییەکی تۆقێنەرە لە سەر تەشەنەی قەیرانی تەندرووستی و پاک و خاوێنی. 

سەرپەیڤ