حەماس: پلانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ پێکهێنانی ناوچەی دەستنیشانکراو لە غەزە دڕندەکاریەکی ئاشکرایە
"ئۆسامە حەمدان"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پلانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی دەستنیشانکراوی ئاسایشی لە سنورەکانی غەزە دڕندەکاری و دەستدرێژکاریەکی ئاشکرایە بەدژی خاکەکەمان.
"ئۆسامە حەمدان"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەر بە بۆردومان و کاولکردنی ڕێکخراو بەنیازی پەرەسەندنی پەلامارەکانیەتی بۆسەر نەخۆشخانەکان.ئەرتەشی داگیرکەر دەستی داوەتە دڕندەکاریەکی سامناک بەدژی دەربەدەرو پەرتەوازەو نەخۆش و نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزەو و پلانی زایۆنیستی بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی دەستنیشانکراوی ئاسایشی لە سنورەکانی غەزە دڕندەکاری و دەستدرێژکاریەکی ئاشکرایە بەدژی خاکەکەمان و خۆڕاگریش دیسانەوە سەلماندی کە لەسەر ڕێبازی وەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر دەستدرێژکاران دا هەنگاو هەڵدەگرێ.
ئۆسامە حەمدان" ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆی دڕندەکار پێی وایە کە هیچ کام لە پیلانەکانی بۆ جێ بەجێ کراوە بەڵام دیارە کە ناکام بوەو ئێمە شێلگیرانە پێشنیاری نێوبژیوانەکانمان بۆ ڕاگرتنی شەڕو گۆڕینەوەی دیلەکانمان لەگەڵ گیراو زایۆنیستەکان تاوتوێ دەکەین.
حەمدان وتی کە بزوتنەوەی حەماس ڕادەگەیەنێ کە هاوکات وەفاداریش دەبێ بەهەربڕیارێک کە لەلایەن دیوانی دادگەری نێونەتەوەییەوە دەربکرێ.