دژکردەوەی حەماس بە کوژرانی چەکدارانی ئەمریکی لەئاکامی هێرشی خۆڕاگری بۆسەریان لەنزیک سنوورەکانی سووریا
ئەندامێکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە ئێمە وریایی مان دابوو بە حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە پەرەگرتنی ئەو شەڕەو تێکهەڵچوون لە ناوچەکە لەئاکامی دەستدرێژکاریەکانی دوژمنی زایۆنیست بۆسەر غەزە.
سامی ئەبووزوهری لەدژکردەوە بەرامبەر بە هەڵمەتەکەی ڕۆژی ڕابردووی خۆڕاگری بۆسەر بنکەی هێزە ئەمریکیەکان لە سەرسنوورەکانی سووریاوڤ کوژران و برینداربوونی زۆرتر لە سی کەس لە لەو چەکدارانە پێداگری کرد کە ئومەت ئەرکی خۆی بەرامبەر بە پاڵپستی لە خوێنی خەڵکی فەلەستین هەروا بەردەوام دەکاو ئەوەی کە لە غەزە روودەدا مایەی شەرمەزاریە بۆ جیهان.
ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس هەروەها وتی کەکوژرانی سێ چەکداری ئەمریکی هەڵگری ئەو پەیامەیە کە بێتوو قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوان لە غەزە کۆتایی نەیە ئەمریکا دەبێ لەگەڵ سەرجەم ئومەتی ئیسلامی ڕوبەڕوو بێتەوەو بەردەوامی دەستدرێژکاری ئەمریکی - زایۆنیستی بۆسەر غەزە دەبێتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە لە هەموو ناوچە.
سامی ئەبوو زوهری وتی: ئەمڕۆ هەرتەنیا چوار لۆری بازرگانی گەیشتۆتە غەزەو هیچ لۆریەکی دیکەی هەڵگری یارمەتی مرۆیی ڕووی لەو ناوچە نەکردوە.