شوبات 03, 2024 16:00 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و سکرتێری گشتی جیهادی ئیسلامی وتووێژیان کرد سەبارەت بە دەستپێشخەریەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزەو تاوتوێی پێشنیارە نوێکان بەئامانجی جێگیرکردنی ئاگربڕ.

ئیسماعیل هەنیەو زیاد نەخالە لەو وتووێژەیان دا هەوڵەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژکاریەکانی سەر غەزەیان تاوتوێ کردو پێداگریشیان کرد کە پێشنیاری نوێ بۆ جێگیرکردنی ئاگربڕ بەو پێ یە دەبێ کە هەرچەشنە وتووێژێک پێویستە ببێتە هۆی کۆتایی هێنانی بەتەواوی دەستدرێژکاریەکان و پاشەکشەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی و بۆ دەرەوەی ئەو کەرتەو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆو نۆژەنکردنەوەو گەیشتنی سەرجەم پێویستیە گرینگەکانی خەڵک و بەڕێوەبردنی بەتەواوی گەڵاڵەی گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان و گروپگەلی خۆڕاگریش پاڵپستی دەکەن لە بەرژەوەندیەکانی جەماوەریەکان.

هەنیەو نەخالە هاوکات پێداگریشیان کرد کە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵک و ئیرادەی سیاسی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژیە ئەمریکی - ئیسڕائیلی لە غەزەو ئەوەی کە لە قودس و لێواری ڕۆژئاوا و شوێنەکانی دیکە بەسەر خەڵک دێ دواجار دەبێتە هۆی وەدیهاتنی ئازادی و مافی گەڕانەوەو سەربەخۆیی نەتەوەکەیان.

سەرپەیڤ